له رۆژی حه‌وته‌می ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”.. هه‌سه‌ده دوو ئه‌ندامی داعش دهسگیردهكات
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستگیركردنی 2 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له حهوتهمین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”.
هه‌سه‌ده له‌پێگه‌ی خۆی بڵاویكرده‌وه، بۆ رۆژی حه‌وته‌م له‌سه‌ر یه‌ك، هێزه هاوبه‌شه‌كانی به‌شداربوو له ئۆپه‌راسیۆنی”ره‌شه‌بای جه‌زیره” و هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ راوه‌دوونانی شانه‌كانی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كانی ته‌ل به‌راك و هۆل و ته‌ل حه‌میس.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانیان گونده‌كانی ره‌بیعه‌و ته‌غلیب فۆقانی و ته‌غلیب ته‌حتانی و مهسلوسهیان له گونده‌واری ناوچه‌ی ته‌ل حه‌میس كێوماڵ كردووه، له گه‌ڵ رێگای نێوان هۆڵ و ته‌ل حه‌میس و ناوچه‌ی سنووریی سویا- عێراق به درێژایی 40 كیلۆمه‌تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ندامی شانه‌یه‌كیان ده‌ستگیركردووه كه پاره‌ی له دانیشتوانی ناوچه‌كه وه‌رگرتووه بۆ داعش و چه‌كی ته‌قه‌مه‌نی پێ گیراوه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی دیكه‌ی داعشیان ده‌ستگیركردووه كه ده‌ستی هه‌بووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرش.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ده‌سگیراوه به‌سه‌ر برێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه داعش له كێڵگه‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌كه حه‌شارداوه، له گه‌ڵ برێك جل‌و به‌رگی سه‌ربازی نا یاسایی.
هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌ش كردبوو كه یه‌كه‌كانی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر توانییان 3 ئه‌ندامی داعش له دێره زوور ده‌سگیر بكه‌ن و، ده‌سبگرن به‌سه‌ر برێك چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی و ئامێری ههمهجۆر.