بەڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب داوای سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی ئاسمانی له ناوچەکانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر ده‌كات
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب، ئه‌مڕۆ شه‌ممه داوایان له وڵاتانی كارا له دۆسیه‌ی سوریا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیارییه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا هه‌ڵبگرن و قه‌ده‌غه‌ی ئاسمانی بخه‌نه سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی، كه ئێستا كاره‌كانی له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب له به‌یاننامه‌یه‌دا وتویه‌تی، “ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رجه‌م رێكه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له رێی هێنانی توركمانه‌وه له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی سوریاوه هێناوه‌و له ناوچه‌كانی هێڵی سنوری نیشته‌جێكردوه.”
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوای له سه‌رجه‌م سورییه‌كان كردوه قبوڵی نه‌كه‌ن ئه‌و پرۆسه‌ی نیشته‌جێكردنه سه‌ربگرێت و داوای گه‌ڕانه‌وه بكه‌ن بۆ زێدی خۆیان كه لێی راگوازراون و ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه، “توركیا ده‌یه‌وێت ململانێی درێژخایه‌ن له نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا دروستبكات.”
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه یه‌كێتی پارێزه‌ران له عه‌فرین ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، توركیا پابه‌ند نه‌بوه به رێكه‌وتننامه‌كانی 2019 بۆ ئاگربڕ.
یه‌كێتی پارێزه‌ران داوای له روسیا‌و ئه‌مه‌ریكا كردوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا بسه‌پێنێت تا رێی له هێرشه‌كه‌ی توركیا بگیرێت و رێگه نه‌درێت كاره‌ساتێكی مرۆیی روبدات كه له‌وانه‌یه ملیۆنه‌ها كه‌س لێی زه‌ره‌رمه‌ند بن.