هه‌سه‌ده: برینداربوونی دوو شه‌رڤان له هێرشی درۆنێكی توركیا له حه‌سه‌كه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، برینداربوونی 2 شه‌رڤانی خۆی راگه‌یاند له هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن” له نزیك شاری حه‌سه‌كه‌ی باكووری سوریا.
هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنی سێشه‌ممه، درۆنێكی توركیا خانووی دانیشتوویه‌كی گوندی ته‌ل ته‌ویلی كرده ئامانج له گونده‌واری حه‌سه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه بووه هۆی برینداربوونی دوو شه‌رڤان كاتێك مۆڵه‌تبوون له ماڵی خۆیان.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو، هێرشه‌كه بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ترس و دڵه راوكێ له نێو دانیشتوانی گونده‌كه.