به‌مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری سوریا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، به‌مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانمان له باكووری سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه جەو بوسینۆ، وتەبێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له یاننامه‌یه‌كدا وتی: لە دەوروبەری کاتژێر 09:00 سه‌ر له‌به‌یانی بە کاتی ناوخۆیی سووریا، دوو مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كران لە كێڵگه‌ی كۆنيكو له باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی لێ نهكهوتهوهو ئه‌و لایه‌نه‌ش ئاشكرانه‌بووه كه بنكهكهی كردۆته ئامانج له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره زوور.
وته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سه‌ردانی شوێنی هێرشه‌كه‌یان كردووه‌و موشه‌كێكی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه نهتهقیبۆوه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌م جۆره هێرشانه ژیانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاووڵاتییانیش دەخاتە مەترسیەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر سەقامگیری و ئاسایش لە سووریا و ناوچەکە.