ده‌ره‌وه‌ی توركیا: كۆبونه‌وه و پەیوەندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا به‌بێ ئۆپۆزسیۆن ناكەین
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، له نێوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆده‌بێته‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر حیسابی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناكرێت.
ئۆغلۆ له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی له به‌رازیل وتی: له دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنێك له نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا‌و به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه هێشتا زووه باس له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، رژێمی سوریا خوازیاره هاوكاری له گه‌ڵ توركیادا بكات سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له توركیاوه بۆ سوریا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، توركیا ده‌وڵه‌تێكه پابه‌ندی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریا، خیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان، به بێ ئه‌وان ناكرێت.
له دوای ئه‌م لێدوانه ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كۆبووه كه پێكهاتبوون له سالم موسلیتی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نییشتیمانی سوریا‌و به‌در جاموسی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دانووستانی سوریا و عه‌بدولرحمان موسته‌فای سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تۆیتێكدا رایگه‌یاند، چاومان كه‌وت به‌سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نییشتیمانی سوریا‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دانووستانی سوریا سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی حكومه‌تی سوریا، گفتوگۆمانكرد له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و پشتیوانیمان دووپاتكرده‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن و گه‌لی سوریا به پشت به‌ستن به برێاری 2254 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.