
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌شق به چه‌كی دژ به فرۆكه ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی سوریا
ناوه‌ندی هه‌واڵ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئه‌نجامدانی مه‌شق و راهێنانی به چه‌كی دژ به فرۆكه‌ی راگه‌یاند له رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئۆپه‌راسیۆنی توانای پۆڵایین له لاپه‌ره‌ی خۆی له فهیسیبوك بڵاویكرده‌وه، به‌م دواییانه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك مه‌شق و راهێنانیان كردووه له‌سه‌ر به‌كار هێنانی ره‌شاش و تۆپی دژ به فرۆكه له رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی ئه‌و مه‌شقه بۆ دڵنیابوونه له ئاماده‌یی و كاریگه‌ری سسته‌مه‌كانی به‌رگری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره بنه‌ره‌تیانه‌ی كه هاوكارن له په‌ره‌پێدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌یی.
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌ند بنكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی سوریا بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه گرنگترینیان هه‌ردوو كێلگه‌ی “العومهرو كونیكۆ” یه له گونده‌واری دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ناو به‌ناو ناوچه‌كه هێرشی موشه‌كی به خۆوه ده‌بینێت، كه گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێرانه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێن له دێره‌زوور، به مه‌به‌ستی لێدانی بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.