قامیشلۆ.. گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك به‌هۆی برینداربوونی له بۆردوومانێكی پێشووی توركیا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ژنێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ گیانی له ده‌ستدا به هۆی برینداربوونی له هێرشێكی مانگی رابردووی توركیا بۆ سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له گونده‌واری قامیشلۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی سه‌وره مه‌تری ژنه كوژراوه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هۆی برینداربوونی له هێرشێكی پێشووی توركیا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تربه سپی گیانی له‌ده‌ستدا.
24 مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن” كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری كرده ئامانج له نزیك شارۆچكه‌ی تربه سپی له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلۆ.
له‌و هێرشه‌دا سێ ژن و منداڵێك برینداربوون كه یه‌كیكیان “مه‌ته‌ر” بوو، هه‌روه‌ها زیانی ماددی گه‌یشته شوێنه‌كه‌و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن.