درۆنێكی توركیا گوندێك ده‌كاته ئامانج له نزیك شاری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی سێ شه‌ممه، فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی توركیا “درۆن” گوندێكی كرده ئامانج، له نزیك ده‌روازه‌ی باكووری شاری حه‌سه‌كه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، درۆنێكی توركیا گوندی ته‌ل ته‌ویلی كرده ئامانج كه به دووری 2 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری شاری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێرشه‌كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ترس و دڵه‌راوكی له نێوان دانیشتوانی گونده‌كه، و چه‌ند بریندارێكی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌م هێرشه به دوورترین هێرشی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی توركیا داده‌نرێت له ناو قوڵایی خاكی سوریا، له پاش به ئامانجكردنی ده‌وروبه‌ری كه‌مپی هۆل له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، له كاتێكدا كه پێشتر درۆنه‌كانی توركیا خاڵه سنوورییه‌كانییان ده‌كرده ئامانج.