توركیا‌و روسیا كارده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی واده‌ی دانوستان له گه‌ڵ سوریادا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، مه‌ولود جاووش ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد، ئه‌نقه‌ره له گه‌ڵ مۆسكۆدا كارده‌كات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دانووستان له گه‌ڵ سوریادا.
ئۆغلۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركیا رایگه‌یاند، “روسیا واده‌یه‌كی پێشنیاركردووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات، به‌ڵام بۆ ئێمه گونجاو نه‌بوو، له ئێستادا كار له‌سه‌ر پێشیاری نوێ ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه”.
ئاماژه‌ی بهوشهكرد، كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی پێویستی به ئاماده‌كاری باش هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌نجامی هه‌بێت.
وتیشی: ناتوانرێت سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان له‌باره‌ی سوریا له یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵیدا ده‌ربكرێن، سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ دوورستكردنی متمانه‌یه‌و له پێناو دیاریكردنی شێوازی هاوكاری له پرسه هه‌ستیاره‌كاندا، له قۆناغی داهاتوودا.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا راگه‌یاندبوو، پێشنیارێكی پێشكه‌ش به ڤلادیمیر پۆتنی هاوتا رۆسییهكهی كردبوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی توركیا‌و روسیا‌و سوریا، له پاش كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری و وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زیرانی به‌رگری سوریا‌و توركیا‌و روسیا‌و سه‌رۆكی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدابوو، له‌باره‌ی سه‌ره‌وه‌ری سوریا‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا.