لوتکەی جدە تەئکید لەسەر چارەسەری سیاسیانەی قه‌یرانی سوریا ده‌كاته‌وه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌ی جده بۆ ئاسایش و بوژانه‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌چو، ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا به‌وشێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ بڕیاری 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ده‌گونجێت.
له‌و لوتكه‌یه‌دا كه له شاری جده‌ی سعودییه به‌ڕێوه‌چو، سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و ئوردن و میسر و عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان كرد.
له به‌یاننامه كۆتاییه‌كه‌دا كه 21 به‌ندی له خۆگرتبو، دۆسیه گرنگه‌كانی جیهان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و پشتیوانی له سه‌قامگیری عێراقی له خۆگرت، داواش له ئێران كرا ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌بێ چه‌كی كۆكوژ بهێڵێته‌وه.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه ته‌ئكید له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی لوبنان و سه‌قامگیری سودان و پاراستنی مافه ئاوییه‌كانی میسر و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا كرایه‌وه.