بە ژمارە… دیارترین پێشێلکارییە مرۆییه‌كان لەسەر ئاستی سوریا له ساڵی ٢٠٢٢
ژوری هەواڵ – نۆرس پرێس
لە ماوەی ساڵی 2022 گۆڕەپانی سوریا پێشێلکاریی زۆری لەسەر ئاستی مرۆیی تێداڕویدا، کە تێیدا ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەییه‌كی زۆر کوژران و برینداربوون و ڕفاندران.
تیمی چاودێری و به‌دۆکیۆمێنتکردن لە ئاژانسی نۆرس پرێس ئەم پێشێلکارییانەیان بە ژمارە تۆمار کردووە، و دەریخستووە كه ناوچه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر تورکیا، زۆرترین ئەو پێشێلکارییانەن تێدا تۆماركراوه.
بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2022 لەسەر ئاستی سوریا، دوو هەزار و 628 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا هەزار و 880 هاوڵاتی مەدەنی کە 347 منداڵ و 360 ژن بوون، هه‌روه‌ها هەزار و 147 کەسی دیکەش برینداربوون کە 121 منداڵ و 64 ژنن.
زیاتر لە 959 کەسیش لەلایەن گروپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه دەستگیرکراون کە لانیکەم 30 ژن و 20 منداڵیان تێدایە.
زۆرترین ڕێژەی دەستبەسەرکراوان لەو ناوچانەدا بووە کە لەلایەن گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانیش زیاتر لە 50% بووە و زۆربه‌یان هاوڵاتی مەدەنین، لەنێویاندا چالاکوانێکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی مافی مرۆڤن.
هه‌روه‌ها هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یش له‌ساڵی 2022 لە سوریا زیادی کرد، بە ڕێژەی 18%، بەهۆیەوە 171 کەس گیانیان لەدەستداوە، و 30 کەسیش برینداربوون، کە 80%یان خەڵکی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بوون.