“داعش” سێ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لە دژی “هەسەدە” لە گونده‌واری ڕەقە و دێرەزوور ئه‌نجامدا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕێگەی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییه‌وه، سێ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گونده‌واری ڕەقە و دێره‌زوور ڕاگه‌یاند.
دەزگای “ئه‌عماق”ی سه‌ر به داعش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، كه چەکدارەکانی داعش ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە “هەسەدە” كردووه لەسەر ڕێگای عەین عیسا، به دوری 50 کم لە باکووری ڕەقە، له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازیان برینداركردووه و زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکەی گه‌یاندووه.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، ئه‌عماق ڕایگه‌یاند، چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە نزیک گوندی حه‌زیمه لە باکوری ڕەقە بۆمبێكی چێندراویان به ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌دا ته‌قاندۆته‌وه.
هەمان دەزگای نزیک لە داعش بەیاننامەی ئۆپەراسیۆنی سێیەمی لە دێرەزۆر بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاند، چەکدارانی ڕێکخراوەکە، ته‌قه‌یان له، خاڵێکی پشکنینی “هەسەدە” لە نزیک دەرگای چوونە ژوورەوەی شارۆچکەی ئەلبەسیرەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر كردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی برینداربوون سه‌ربازانی هه‌سه‌ده و زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی.
بەم شێوەیە ڕێکخراوەکە لە ماوەی ئەمساڵدا سێ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، ئەنجامداوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردووش‌دا ١٨٧ كرده‌وه‌ی لە ناوچەکانی ژێر ده‌سهه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایتی خۆسەر ئەنجامداوە.