ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا ٧ هێرشی “بەرەی نوسرە” لە ئیدلب تۆمار دهكات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، ٧ هێرشی “چەکدارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جەبهەت نوسرەیان لە ناوچەی ئیدلب بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندن لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا” ئاشکرای کردووه.
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا ، لیوا ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا ناوەندەکە ٧ هێرشی موشەکیان له ناوچهكه تۆمارکردووە ، ٥ لەو هێرشانە لە ئیدلب و ٢ هێرشیان لە لازقییە بووە.
ڕۆژی یهكشهمهش ، ناوەندی ڕووسیا ڕایگهیاندبوو كه سەربازێکی سوری لە هێرشێکدا به هاوەن لە ئیدلب برینداربوو.