وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بكات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سكرتاریه‌تی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، “سه‌ركۆنه‌ی ده‌ست درێژی و تاوانه‌كانی ئیسرائیل” بكات و كار بكات بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان.
سه‌رله‌بیانی رۆژی دووشه‌ممه، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق و ده‌ورووبه‌ریان بۆردوومانكرد، كه بووه هۆی كوژرانی دوو سه‌ربازو په‌ككه‌وتنی فرۆكه‌خانه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه‌ی ئیسرائیل پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ماكانی جارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، ئه‌و “تاوانانه‌ی ئیسرائیل سه‌ركۆنه بكات هه‌نگاوی به په‌له بنێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان.
ئیسرائیل زۆر به كه‌می باس له هێرشه‌كانی ده‌كات بۆ سه‌ر سوریا، به‌ڵام چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه رێگه به ئێران نادات جێ پێی خۆی بكاته‌وه له سوریا.