هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، ده‌زگای دادوه‌ری ئێران سزای له سێداره‌دانی بۆ دوو خوپیشانده‌ری ئێران ده‌ركرد له پارێزگای تاران و مازنده‌ران.
کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، بەپێی ئەو بەڵگانەی بەدەستیان گەیشتووە، مەهدی محەممەدی فەرد، كه یه‌كێكه له ده‌ستگیركراوه‌كانی خۆپێشاندانەکانی شاری نووشەهر لە پارێزگای مازەندەران بە دووجار لەسێدارەدان سزا دراوە.
هەروەها ناوەندی راگەیاندنی دەزگای دادی ئێران ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، سزای لەسێدارەدانی محەممەد بروغنی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له شاری پاکدەشتی پارێزگای تاران، لە دیوانی باڵای دادوەری ئێران پەسندکراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 100 خۆپێشاندەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە یان تۆمەتێکیان دراوەتەپاڵ، کە سزاکەی ده‌گاته لەسێدارەدان.