ئه‌نجامدانی كاروانی سه‌ربازی هاوبه‌شی ژماره 121ی روسیا و توركیا له گونده‌واری كۆبانی
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، پۆلیسی سه‌ربازی روسیا كاروانێكی هاوبه‌شی له گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامدا له گونده‌واری خۆرئاوای كۆبانی، به‌مه‌ش هه‌ردوولا 121 كاروانی هاوبه‌شیان كردووه، له‌و كاته‌وه‌ی روسیا‌و توركیا رێككه‌وتنێكیان مۆركرد سه‌باره‌ت به ئاگربڕ له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌م كاروانه هاوبه‌شه به گونده‌كانی “چارقلی فه‌وقانی، جیبنه، به‌یازییه” تێپه‌ربوون و تا گه‌یشتنه گوندی “زۆر مه‌غار” كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر شاری جه‌رابلوس له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و دوایین گونده له خۆرئاوای كۆبانی.
پاشان كاروانه‌كه گه‌رایه‌وه بۆ خاڵی ده‌ستپێكردنی به جولانه‌وه له گوندی “ئه‌شمه”و له گونده‌كانی “سیفتك و بۆبان و خزرخوری دیكمداش و قڕان و چارقلی فه‌وقانی” سورانه‌وه .
ئۆتۆمبێڵه سه‌ربازییه‌كانی توركیا چوونه ناو دره‌وازه‌ی نزیكی گوندی ئه‌شمه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێڵه‌كانی روسیا گه‌رانه‌وه بۆ ناوه‌ندی خۆیان له نزیك شارۆچكه‌ی “صیرین”ی باشووری كۆبانی.
رۆژی 26 كانونی یه‌كه‌می رابردوو پۆلیسی سه‌ربازی روسیا، كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌نجامدا له گونده‌واری كۆبانی، به بێ به‌شداریكردنی توركیا، له كاتێكدا كه بڕیاربوو كاروانه‌كه هاوبه‌ش بێت.
هه‌روه‌ها له 21 و 28 تشرینی یه‌كه‌م و 5ی كانونی یه‌كه‌م، پۆلیسی سه‌ربازی روسیا 3 كاروانی هاوبه‌شی له گه‌ڵ توركیادا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه بڕیاربوو له گونده‌واری رۆژئاوای كۆبانی ئه‌نجامی بده‌ن.
له 14 تشرینی دووه‌می رابردوو، روسیا‌و توركیا كاروانی هاوبه‌شی ژماره‌ی 119 یان ئه‌نجامدا له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.
رۆژی 19 تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو، روسیا‌و توركیا كاروانی هاوبه‌شی ژماره 120 یان ئه‌نجامدا له گونده‌واری خۆرئاوای كۆبانی.