سه‌رۆكایه‌تی توركیا: پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مریكاو روسیا پابه‌ندبن به رێككه‌وتنی 2019
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، ئیبراهیم كاڵین وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن روسیا‌و ئه‌مریكا پابه‌ندبن به رێككه‌وتنی ساڵی 2019، سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی پشتیوانی ده‌كرێت به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووری سوریا‌و توركیا.
رێكه‌وتنه‌كانی ئه‌نقه‌ره له گه‌ڵ مۆسكۆ و واشنتن پاش ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سه‌ر به‌و وڵاته، هه‌ردوو شاری “سه‌رێ كانی و گرێ سپی خۆرئاوی كوردستانیان داگیر كرد، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019، به بیانووی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو و پاراستنی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی توركیا.
كاڵین به كه‌ناڵێكی نزیكی حكومه‌تی توركیای راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتن پاپه‌ندییه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ساڵی 2019.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، تا ئه‌و كاته‌ی ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی ئارام ده‌بێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، په‌ێوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له باشترین ئاستدا نییه‌و، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له باره‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان، كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له سه‌ر په‌ێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات.
هه‌وره‌ها داوای له واشنتن كرد ره‌چاوی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا بكات و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌نقه‌ره به هه‌ند وه‌ربگرێت.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی توركیا رۆژانه رێككه‌وتنی ساڵی 2019 ی تایبه‌ت به ئاگربر پێشێل ده‌كات، به‌ڵام به‌بیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نوێ ده‌كات له باكووری سوریا.
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختی كردبۆوه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هێزه‌كانیان به له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه‌كانی رێككه‌وتنی ساڵی 2019 و داوای له مۆسكۆ واشنتن كرد، فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ راگرتنی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
بڕگه‌كانی رێككه‌وتن نامه‌كهی ساڵی 2019، داوای راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا‌و داگیركاری زه‌مینی باكووری سوریا ده‌كات، له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات به قوڵابی 30 كیلۆمه‌تر دوور له سنووری سوریا و توركیا، هه‌روه‌ها داوای ئه‌نجامدانی كاروانی سه‌ربازی هاوبه‌شی روسیا‌و سوریا ده‌كات له ناوچه‌كه‌داو، جێگیركردنی هێزه‌كانی سوپای سوریا له سنووره‌كانی توركیا‌و سوریادا.