
حکومەتی سوریا به‌رده‌وامه له قایمكارییه‌كانی له گونده‌واری منبج
منبج- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له رێی ده‌روازه‌ی تایهه‌وه، حكومه‌تی سوریا قایيمكاری زیاتری بۆ شاری منبج هێناوه.
توركیا ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هێرش ده‌كاته سه‌ر منبج و ته‌لڕه‌فعه‌ت كه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی تێدایه‌و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریاش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا، هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیمه‌شق هه‌ماهه‌نگی هه‌یه بۆ هێنانی چه‌كی قورس.
شایه‌تحاڵێك بۆ نۆرس پرێس وتی، شه‌ش پاس، كه ده‌وروبه‌ری 300 سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌تی تێدابو، له ده‌روازه‌ی تایهه‌وه به‌ره‌و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی منبج هاتون.
له پاش هاتنی ئه‌و سه‌ربازانه بۆ ناوچه‌كه، شه‌ش تانك-یش له‌سه‌ر بارهه‌ڵگر هێنراون و فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر یاوه‌ری كردون.
دوێنێ هه‌ینی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی وتی، “ره‌زامه‌ندیان داوه بۆئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی سوپای سوریا له كوبانێ و منبج و ناوچه سنورییه‌كان قايیم بكرێن و ئه‌ركی پاراستنی سنوری سوریا رابپه‌ڕێن به‌و مه‌به‌سته‌ی شه‌ڕ له ناوچه‌كانمان لابده‌ین.”