پارتی پارێزگارانی دیموكراتی: توركیا بازرگانی به ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات و خۆی ئاماده ده‌كات بۆ فرۆشتنیان
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، حه‌سه‌ن حه‌سه‌نی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی رایگه‌یاند، له ساڵانی جه‌نگدا توركیا بازرگانی ده‌كرد به ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و له ئیستاشدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ فرۆشتنیان.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی مۆسكو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له پاش چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی ئه‌منی نهێنی، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه به ئاشكرا به‌رپرسانی توركیا‌و سوریا كۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
پارتی پارێزگارانی دیموكراتی، له ساڵی 2017دا دامه‌زراوه‌و پارتێكی سیاسی كۆكه‌ره‌وه‌ی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی باكووری سوریایه، حه‌میدی ده‌هام حه‌میدی سكرتێری گشتی پارته‌كه‌یه.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌زیرانی به‌رگری و سه‌رۆكی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری توركیا‌و سوریا‌و روسیا له مۆسكۆ كۆبونه‌وه‌و به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی راگه‌یاندن، هه‌ر سێ لا گفتوگۆیان كردووه له باره‌ی سه‌ره‌وه‌ری سوریا‌و چه‌ند كاروبارێكی دیكه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی دیكه له داهاتوودا.
حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان به چاوی گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و جۆر چاوپێكه‌وتننانه‌و پێیان وایه هه‌ردوو رژێمی حوكمرانی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئاڵوگۆرده‌كه‌ن.
وتیشی، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه درێژه ده‌دات به مانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د كه دووچاری فشاری ئابووری و سیاسی و ئاسایش بۆته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی حوكمرانی توركیا.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م جۆره جاوپێكه‌وتنانه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خه‌ونی هاوڵاتیانی سوریا بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری و دیموكراتییه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر هوشدارییان دابوو به هه‌ردوو باڵی سیاسی و سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سه‌باره‌ت به پشت به‌ستن به به‌ڵێنه‌كانی توركیا، كه هیچ كات په‌رۆشی داواكاری شه‌قامی سوریا نه‌بووه‌و ته‌نها بایه‌خ به به‌رژوه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌دات.
داوای له شه‌قامی سوریاش كرد راپه‌رین دژ به‌م جۆره چاوپێكه‌وتنانه بكات.
وتیشی، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی هاوشێوه‌ی له ئاینده‌دا كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له چوارچێوه‌ی سازشه‌كانی نێوان رژێمی سوریا‌و توركیا.