ئاسایش ده‌سگیركردنی 36 ئه‌ندامی شانه‌كانی داعش له قامیشلۆ راده‌گه‌ێنێت
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی خۆرئاوا له هه‌ڵمه‌تێكدا ، 36 ئه‌ندامی شانه‌كانی داعشیان ده‌سگیركرد له شاری قامیشلۆی باكووری سوریا.
ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه تایبه‌تییه‌كان زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی گه‌ران و پشكنینیان له چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری قامیشلۆ ئه‌نجامدا، بۆ ئاشكراكردنی حه‌شارگه‌ی شانه‌كانی داعش و نۆكه‌ره‌كانیان.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێزه تایبه‌تییه‌كان ده‌ستیانگرد به‌سه‌ر برێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری ئه‌لكترۆنی.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات 9 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستیگیركرد له ناوچه‌كانی هۆل و ته‌ل حه‌میس و ته‌ل به‌راك له حه‌سه‌كه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵمه‌تی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”ی ده‌ستپێكرد بۆ راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش.