بەڕێوبەرایتی خۆسەر پشووی نێوان هەردوو وەرزی کەمکردەوە دوای وستانی پرۆسەی خوێندن بەهۆی پەتاوە

ڕەقە – نۆرس پرێس

ڕۆژی دووشەممە، بەڕێوبەرایتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان پشووی خوێندنی نێوان هەردوو وەرزی کەمکردەوە بۆ ئەوەی “قەرەبووی ئەو ڕۆژانە بکاتەوە کە خۆێندن بەهۆی پەتاوە وەستابوو “

دەستەی پەڕوەڕده ئاماژەی بەوەدا ، کە پشووی وەرزی یەکەم لە 24ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە 1ی شوبات کۆتایی دێت.

پێشتر بەڕێوەبەرایتی خۆسەر لە کۆتایی وەرزی یەکەمدا پانزە ڕۆژی پشوی دانابوو, بەڵام ئەم ساڵ تەنها هەفتەیەکە

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا پەتای (کرێپ) بڵاوبووەوە و ژمارەیەک کەسی توشی یەو پەتایەبوون، لە سۆشیال میدیاش گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو پەتایەوە بڵاوکردەوە.

لە ئەنجامدا بەڕێوەبەرایتی خۆسەر دەوامی خوێندن و باخچەی ساوایان و پەیمانگاکانی لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: زانا ئەلعالی