ئۆردن.. نزیک چوار هەزار پەنابەری سووری لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە سوریا، گەیشتۆتە چوار هەزار کەس، بەمەش کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی كه ساڵی 2016 تا ئێستا لە ئۆردنهوه گەڕاونەتەوە، نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەس.
کەناڵی فەرمی شانشینی ئوردن لهڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا کۆتایی مانگی ڕابردوو ٣٥٠ هەزار و ٧٥٦ پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
بەپێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.، لە ماوەی 11 مانگی ساڵی ڕابردوودا 47 هەزار و 623 پەنابەر لە لوبنان و ئوردن و تورکیا و عێراق و میسرەوە گەڕاونەتەوە سوریا.
ئوردن لە سەرەتای قهیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار پهنابهری سوری وهرگرت کە ٦٦٩ هەزار و ٤٨٣ پەنابەری سووری لە نەتەوە یەکگرتووەکانهوه تۆمارکراون.
هەروەها تورکیا لە ماوەی یەک ساڵیه سیاسەتی گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی سوریای پەیڕەو کردووە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئامارەکانی گەڕاوەکان بۆ سوریا ئەو ژمارانەن کە “لەلایەن کۆمسیۆنەوە پشتڕاستکراونەتەوە یان چاودێری کراون و گوزارشت لە ژمارەی تەواوی گەڕاوەکان ناکات، کە لەوانەیە زۆر لەوە زیاتر بێت”.