فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق یەکەم ئامانجی ئیسرائیل بوو لەم لهمساڵهدا
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئهمڕۆ دووشەممە، فڕۆكهكانی ئیسڕائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان بۆردومانكرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا بە ئاژانسی فەرمی سانای ڕاگەیاند، “دوو سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیش لە خزمەت دەرچووە، ئەمەش لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی زۆری مووشەکییان ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی تهبریا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقيان كرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بۆردومانەکەدا دوو سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون و هەندێک زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی وەزارەتی ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریا لە “تەلەگرام”دا ڕایگەیاند کە “بەرگری دژە فڕۆکەی زەمینی و ئاسمانی ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکی ئیسرائیل بوونەتەوە لە دەوروبەری دیمەشق، و ژمارەیەک مووشەکەکانی ئیسڕائیلی خستۆتە خوارەوە.
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ژمارەیەک سهربازی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا له گوندهواری دیمەشق کوژران و برینداربوون.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردووشدا، ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایان کرد کە ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سهر فڕۆکەخانەکانی سوریا ، هەروەها بەنیازە کۆتایی بە پەیوەندی ئاسمانی نێوان ئێران و سوریا بهێنێت.