به‌هۆی ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌وه، منداڵێك له گونده‌واری كوبانێ گیانی له ده‌ستدا
كوبانێ- نۆرس پرێس
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شه‌ڕ پێیدا له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابوردو، منداڵێك له گونده‌واری رۆژئاوای گرێسپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مه‌ل له كوبانێ وتی، عه‌مار ئیسماعیل-ی 14 ساڵ، خه‌ڵكی گوندی قونه‌یته‌ره له گونده‌واری كوبانی له دۆخێكی خراپی خوێنبه‌ربوندا به‌هۆی پێكانه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
رونیشكرده‌وه، پاش گه‌شتنی به نه‌خۆشخانه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له سك و گورچیله‌و چاوی ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ستداوه.
له شه‌شی شوباتی رابوردوش مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له گوندی قه‌ره‌مۆغ له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵاندا مینێك پیایدا ته‌قییه‌وه‌و گیانی له ده‌ستدا.
له 24ی تشرینی دوه‌میش شۆفێری تراكتۆرێكی له گوندی زۆر مه‌غار له گونده‌واری كوبانێ بۆمبی پێدا ته‌قییه‌وه‌و برینداربو.
ئه‌و مینانه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه چێنراون، یاخود له كات و ساتی جیاوازدا له‌سه‌ر سنوری سوریا-توركیا چێنراون.