هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده بۆ نۆرس پرێس: كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر بوونی ئه‌مریكا له‌سوریا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ریاز ده‌رار هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی مۆسكۆ هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر بوونی ئه‌مریكا له سوریادا.
رۆژی چوارشهمههی رابردوو وه‌زیرانی به‌رگری سوریا‌و توركیا‌و سه‌رۆكانی ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵات له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی سه‌روه‌ری دیمه‌شق و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له ناو خاكی سوریادا.
ده‌رار ئاماژه‌ی بهوشكرد، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سه‌ر بوونی ئه‌مریكا له سوریا‌و جه‌نگی دژ به داعش و پێویسته واشنتن هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لایه‌نه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رێگای نزیكبوونه‌وه‌یان گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، رژێمی سوریا له هه‌وڵی لابردنی گه‌مارۆكان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابوورییه، مۆسكۆش خوازیاره توركیا به‌لای خوێدا رابكێشێت له جه‌نگی ئۆكرانیادا.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریا‌و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگا چارانه‌ی له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دیاریكراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر لایه‌ك به ئاره‌زووی خۆی لێكدانه‌وه بۆ بڕیاری 2254 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات، ئه‌و بڕیاره یه‌ك شوێن هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ویش جنێڤه، بڕیاره‌كه روونه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی دهسهتهیهكی كاتی بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی سوریا.
رۆژی 18 كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2015، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به كۆی ده‌نگ بڕیاری 2254 پهسهنكرد، سه‌باره‌ت به ئاگربڕو گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ ڕه‌وشی سوریا.
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای سوریا جوڵه‌و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و كاردانه‌وه هه‌یه‌و، گه‌رانه‌وه‌ی رژێمی سوریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌و سێ وڵاته‌ی كرد، له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی هێزه‌كانی شۆرش و ئۆپۆزسیۆن دژ به سته‌مكاری و فرۆشتنی خوێنی هاوڵاتیانی سوریا له پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كانیان.
دوێنی به‌رپرسێكی پارتی سوریای سه‌ربه‌خۆ راگه‌یاندبوو، كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی مۆسكۆ ناپاكییه به‌رامبه‌ر به گه‌لی سوریا‌و به خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی توركیای ناوبرد دژ به شۆرشی سوریا.