كوژران و برینداربوونی 3 ئه‌ندامی گروپێكی لایه‌نگری توركیا له گونده‌واری عه‌فرین
عه‌فرین- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ئه‌ندامێكی گروپی “ته‌حریرو بینائی” سه‌ر به سوپای نیشتیمانی لایه‌نگری توركیا، كوژراو دووانی دیكه‌ش برینداربوون، له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به كاروانێكی سه‌ربازی له گونده‌واری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به بۆمبێك هێرش كرایه سه‌ر كاروانه سه‌ربازییه‌كه له ده‌وروبه‌ری گوندی باسوته‌ی گونده‌واری عه‌فرین، له ئاكامدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كه كوژراو دووانی دیكه‌ش برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه گواسترانه‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنی شه‌ممه، سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی حه‌مزه‌ی سه‌ر به سوپای نیشتیمانی لایه‌نگری توركیا به ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له شاری بابی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كوژرا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان راسته‌وخۆ گوله‌یان ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی گروپی حه‌مزه كردووه له شاقمی زه‌مزه‌می ناوه‌ڕاستی شاره‌كه.
رۆژی هه‌ێنی رابردوو ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گروپی حه‌مزه به‌شداریكردبوو له ناره‌زایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان توركیا‌و سوریا.
له مانگی ئازاری 2018 ه‌وه، شاری عه‌فرین و ده‌ورووبه‌ری له ژێرده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر توركیایه.