له رۆژی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره” هه‌سه‌ده 9 ئه‌ندامی داعش ده‌سگیرده‌كات
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”ده‌ستگیركردنی 9 ئه‌ندامی شانه‌كانی سه‌ر به داعشی راگه‌یاند له ناوچه‌كانی هۆل و ته‌ل حه‌میس و ته‌ل به‌راك له حه‌سه‌كه‌ی باكووری سوریا.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌سه‌ده ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”ی ئاشكراكرد له هه‌ردوو گونده‌واری حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆی باكووری سوریا به مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی كرد به ده‌ستگیركردنی 6 ئه‌ندامی داعش له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه هاوبه‌شه‌كاندا، هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌دا 3 داعش دیكه ده‌ستگیركراون، بێ ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌لمه‌ته‌كان ئاشكرا بكات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ده‌سگیركراوه‌كان داواكراون به هۆی به‌شداریكردنیان له كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له حه‌سه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ته‌واوكاری رۆژی سێهه‌م و ده‌ستپێكی رۆژی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هێزه هاوبه‌شه‌كان توانییان 40 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌سگیرا به‌سه‌ر برێكی زۆر جلوبه‌رگی سه‌ربازی نایاسایی و ناسنامه‌ی ساخته‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراو جۆر.
جێی ئاماژه‌یه له رۆژی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”دا، هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی 52 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاندبوو.