ئاسایشی نیشتمانی عێراق: 26 تیرۆریستمان ده‌ستگیركرد
سلێمانی-نۆرس پرێس
بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، توانیویانه “26 تیرۆریست” له سێ پارێزگا ده‌ستگیربكه‌ن.
ده‌زگاكه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه، “له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد و به‌پێی یاداشتی ده‌ستگیركردن، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای ئه‌نبار 12 تیرۆریستی ده‌ستگیركردوه كه له هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیانی پارێزگاكان گلابون.”
رونیشكراوه‌ته‌وه، “له كه‌ركوك له كه‌مینێكدا توانراوه تۆڕێكی تیرۆریستی كه له 7 كه‌س پێكهاتبون ده‌ستگیركراون و تۆڕه‌كه پشتیوانی لۆجستی-یان بۆ داعش له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكه دابین كردوه.”
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له ناوچه‌كانی باشوری سه‌لاحه‌دین-یش توانراوه جوڵه‌و شوێنێ “7 تیرۆریست”ی تر ده‌ستنیشان بكرێت و یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ستگیربكرێن.