داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو کردەوەی دژ بە هەسەدە لە باکووری دێرەزوور راگەیاند

دێرەزوور- نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رێگەی ناسێنەرەکانی خۆیەوە، دوو ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندەواری باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا کرد.

دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی ئۆتۆماتیکی خاڵێکی پشکنینی “هەسەدە”یان کردۆتە ئامانج، لە نزیک دەرگای چوونە ژوورەوەی شارۆچکەی ئەلحەریجی لە قەزای ئەلسور، 70 کم لە باکووری دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئامانجگرتنەکە برینداربوون و زیانگەیاندن بە بازگەکەی لێکەوتوەتەوە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا رێکخراوەکە رایگەیاندووە، ئەندامانیان بۆمبێکی چێنراویان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی “هەسەدە” دا لەسەر رێگای خەرافی تەقاندوەتەوە و بووەتە هۆی لەناوبردنی ئەو ئۆتۆمبێلە.

لە کاتێکدا تا ئێستا “هەسەدە” هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەو دوو رووداوە بڵاو نەکردۆتەوە.

بەم دوو ئۆپەراسیۆنەوە، ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی رێکخراوەکە لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر لە ساڵی 2022دا بۆ 187 ئۆپەراسیۆن بەرز دەبێتەوە، کە زۆربەیان ئەندامان و میکانیزمەکانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و شێخ و کەسایەتییە بەرزەکانی خێڵەکیان کردۆتە ئامانج.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان