خنکانی 13 کۆچبەری مەغریبی لە دەریای ناوەڕاستدا

هەولێر- نۆرس پرێس

بەلەمێکی کۆچبەرانی مەغریبی لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای نێوەڕاستدا بە 45 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

لەمبارەیەوە میدیای فەرمیی مەغریب بڵاوی كردەوە: بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە هەوڵیداوە لە باکووری بەغریبەوە بە دەریای نێوەڕاستدا خۆی بگەیێنێتە دوورگەی لاپاڵمای ئیسپانیا. بەلەمەکە 10 خولەک دوای ئەوەی کەناراوەکانی شارۆچکەی میرلێفتی باکووری وڵاتەکەی جێهێشتووە، “خۆی بە بەردێکدا کێشاوە و نقومبووە”.

ئاماژە بەوەشكراوە: کۆچبەران بەلەمی چووپیان بەکارهێناوە و 24 لەو کۆچبەرانە رزگارکراون. یەکێک لەوانەی خنکاوە ژنێک بووە و هەشت کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی میدیای وڵاتەکە، تێچووی گەشتکردن بە بەلەم لەنێوان مەغریب بۆ ئیسپانیا، 1,900 دۆلار بۆ 2,400 دۆلارە.