بایدن ته‌ئكیدی له گرنگی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه
سلێمانی- نۆرس پرێس
له دیداری له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌قامگیری و ئاسایش و بوژانه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی به‌لاوه گرنگه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سعودییه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی هاوكاری كه‌نداو و عێراق و میسر و ئوردنه به ئاماده‌بونی جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی كازمی، له دیداری له‌گه‌ڵ بایدن باسیان له چه‌ند ته‌وه‌رێك كردوه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێزانینی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ عێراق له پای گێڕانه‌وه‌ی ژن و منداڵانی عێراقی له رۆژئاوای كوردستان و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا له په‌نای دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بهوشدراوه، هاوكاری پته‌و له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و كۆی پشتیوانییه‌كان بۆ عێراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، فاكته‌رێكی چاره‌نوسسازه بۆ تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی داعش.
هه‌ریه‌ك له كازمی و بایدن جهختیانكردوهتهوه له پابه‌ندبون به هاوبه‌شی به‌هێزی عێراق و ئهمهریكاو “بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی به مه‌به‌ستی گره‌نتیكردنی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش” به‌پێی به‌یاننامه‌كه.
هه‌ر بهگوێرههی به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی كازمی، بایدن ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی عێراقێكی “سه‌قامگیر و یه‌كگرتو و دره‌وشاوه‌و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه” به‌لاوه گرنگه.