پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم کۆچی دوایی كرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

پاپای پێشوو بیندیکتوسی شازدەهەم ، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماتیۆ برۆنی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کورسی پیرۆز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بەداخەوە ڕایدەگەیەنم کە پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم ئەمڕۆ لە کەنیسەیەکی شاری ڤاتیکاندا کۆچی دوایی کردووە”

ئاماژەی بەوەشکرد، لە زووترین کاتدا زانیاری زیاتر لەسەر کۆچی دواییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

پاپا بیندیکتوسی شانزەهەم یەکەم ئەڵمانییە کە ببێته‌ پاپا، دوای نزیکەی پێنج سەدە له‌ مردنی پاپا ئادریانی شەشەم، دوا پاپای ئەڵمانی لە کەنیسەی کاسۆلیکی، کە لە ساڵی ١٥٢٣ کۆچی دوایی کرد.

پاپا لە ساڵی ٢٠١٣دا بە دەستلەکارکێشانەوەی جیهانی سەرسام کرد، بەڵام نازناوی پاپای ئیمێریتسی لێنرا.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: هۆزان زوبێر