گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ زیاتر لە 600 چەکداری داعش کوژراون
ههولێر – نۆرس پرێس
راشل جیفکۆت، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئهمڕۆ شهممه لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئهمساڵیدا 600 چەکداری داعش كوشتووه و 374 داعشی دیکەشی دەستگیرکراون.
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەبارەی تواناكانی هێزهكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گوتی: “هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا پابەندییەکی گەورەیان پیشانداوە لە بەزاندنی داعش و ئۆپەراسیۆنهكانی خۆیان زیادکردووە،” هۆشداریشیدا لەوەی کە داعش هەموو هەلێک دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی جموجووڵەکانی بەردەوام بن.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی 30ـی کانوونی یەکەم، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ناسراو بە سێنتکۆم، ئاماری کۆی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق و سووریای لە ماوەی ساڵی 2022ـدا بڵاوکردەوە.
بە گویرەی ئامارەکە، لە ماوەی ئەمساڵدا 313 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش لە سووریا و عێراق ئەنجامدراون. لە کۆی ئەو ژمارەیە، 191 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە عێراق کراوە و لە ئەنجامدا 159 چەکداری داعش دەستگیرکراون و 220 کەسی دیکەش کوژراون.
هەروەها 108 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە سووریا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە ئەنجامداوه و 14 ئۆپەراسیۆنی تاکلایەنانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراون. لە ئەنجامدا 215 ئەندامی داعش دەستبەسەرکراون و 466 ئەندامی دیکەی داعش کوژراون.
هەروەها لە کۆی 313 ئۆپەراسیۆنەکە، 108 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و 14 ئۆپەراسیۆنی تاکلایەنە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا ئەنجامدراون کە لە ئەنجامدا 215 ئەندامی داعش دەستگیرکران و 466 ئەندامی دیکەش کوژراون.