کۆریای باکوور بەهەڵدانی سێ مووشەکی بالیستی کۆتایی بهمساڵ دەهێنێت
دیمهشق – نۆرس پرێس
کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی بە ئاراستەی
ئهمڕۆ شهممه سوپای کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی ئاراستەی رۆژهەڵاتی دەریای کۆریای كرد، بەمەش ژمارە موشهكهكهنی ئهمساڵ بۆ ٧٣ موشهك بهرزبوویهوه.
سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردووهتهوه، سێ موشەکی بالیستی كورت مهودا لە نزیکەی کاتژمێر 8ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ لە پارێزگای هوانگهای باکوورەوە لە باشووری پیۆنگیانگی پایتەختەوە هەڵدراون.
لهلایهن خۆشیهوه وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند، ئەو سێ مووشەکە بە بەرزی نزیكهی 100 کم و دووری 350 کم بوون.
فەرماندەیی ئهمریكا له ناوچهی زەریای هیندی و هێمن ڕایگەیاند کە ئاگاداری هەڵدانی مووشەکەکانن و “لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان ڕاوێژ دهكهین”.
ههڵدانی ئهم موشهكانه ڕۆژێک دوای ڕاگهیاندنی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور بوو كه تێیدا تاقیكردنهوهی، گەشتی ئۆتۆمبێلی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگهیاندبوو.
پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکووری خاوەن چەکی ئەتۆمی و کۆریای باشوور کە هاوپەیمانی ئەمریکایە، لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی یون سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا، ئاڵۆزی تێکەوتووە و بەڵێنی هەڵوێستی توندتری بەرامبەر کۆریای باکووری داوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆریای باشوور و ڕۆژئاوا، کۆریای باکوور لەمساڵدا نزیکەی 70 مووشەکی بالیستی تاقیكردۆتهوه کە نزیکەی هەشت مووشەكی موشەکیان توانای ئهوهیان ههیه کیشوەرەکان تێپهڕێنن.