هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، سوپای عێراق كوژرانی 13 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی 48 كاژمێری رابردوودا، 13 تێرۆرستی داعش له حه‌وت هێرشی ئاسمانی‌دا كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه ئاسمانییه‌كان له ناوچه‌ی نارین ئه‌نجامدراوه له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای دیاله.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێزی ئاسمانی عێراق فرۆكه‌ی جۆری “سزنا گرڤان”ی به‌كارهێناوه بۆ لێدان و وێرانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش.
حه‌وتی ئه‌م مانگه سوپای عێراق كوژرانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی له زنجیره چیای حه‌مرین راگه‌یاند له باكووری وڵات‌دا.