ئاسایشی ره‌ققه كۆنتڕۆلی ره‌وشی ئه‌منی راده‌گه‌ێنێت و قه‌ده‌غه‌كردنی گشتی هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، لیژنه‌ی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه رایگه‌یاند، ره‌وشی ئه‌منی كۆنتڕۆڵكراوه‌و قه‌ده‌غه گشتی هاتووچۆ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و كار به نیمچه قه‌دغه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی گشتاندنێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری خۆی له فه‌یسبۆك بڵاویكردۆته‌وه، له دوای چوار رۆژ له گرژی ئه‌منی به هۆی هێرشێكی شانه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی ئاسایش له ناوه‌ڕاستی ره‌ققه، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 6 ئه‌ندامی ئاسایش و هێزه‌كانی سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده”، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی گشتی هه‌ڵگیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا كار به نیمچه قه‌ده‌غه‌كردن ده‌كرێت، له كاتژمێر چواری ئێواره‌وه تاوه‌كو حه‌وتی سه‌ر له به‌یانی.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سگیركردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی داعشی له ره‌ققه راگه‌یاند، له گه‌ڵ برێك چه‌ك و كه‌ره‌سته.