ئاسایشی نیشتیمانی عێراق وردهكاری دزیيهكی گهورهی نهوت لهبهسره ئاشكرا دهكات
ههولێر – نۆرس پرێس
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق لهبهیاننامهیهكدا وردهكاری دزیهكی گهروهی نهوتی ئاشكراكرد كه رۆژانه بایی نزیكهی 500 ملیۆن دینار نهوتی دزراوهو بهسهر 49 كهسدا دابهشكراوه.
به گوێرهی بهیاننامهكه، ئەو گرووپەى نەوتیان لە بەسرە بە قاچاخ بردووە، لەلایەن یەکەیەکی پۆلیسەوە هاوکاریکراون کە پاسەوانى بۆرییەکانى نەوت بوون و بڕى ئەو پارەیەى رۆژانە لە بەقاچاخبردنى ئەو نەوتە دەست گرووپەکە کەوتووە لە کونکردنى یەک بۆری نەوتدا، گەیشتووەتە 490 ملیۆن دینار و بەسەر ئەندامانى باندەکە دابەشکراوە کە 49 کەس بوون و پێکهاتوون لە ئەفسەر و کارمەندى هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانەى نەوتەکەیان بە قاچاخ بردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەر کونێک كه لە بۆرییەکانى گواستنەوەى نەوت کراوەتەوە، بۆ ماوەی یەک مانگ نەوتى لێوە بەقاچاخ براوە، دواتر ئەو هێزەى کە بەرپرس بووە لە پاراستنى ئەو بۆرییانە و لە بە قاچاخ بردنەکەوە گلاوە، زانیارییان لەسەر ئەوشوێنە داوە و دواتر لە شوێنێکى دیکەوە بۆرییەکەیان کون کردووە.
بهیاننامهكه ئهوهشی ئاشكراكرد، پرۆسەى بەقاچاخ بردنى ئەو نەوتە لە شەواندا ئەنجامدراوەو رۆژانە 20 بۆ 30 تەنکەر نەوتیان لێ بردووە کە هەریەکەیان 36 بۆ 44 هەزار لیتر دەگرێت.
جێی ئاماژهیه رۆژی دووی تشرینى یەکەمى رابردوو، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، دەستگیرکردنى ئهندامان گەورەترین تۆڕی به قاچاغ بردنی نەوتى خاویی راگهیاندبوو لە شارى بەسرە.