ئاسایش ورده‌كاری ده‌سگیركردنی نۆ داعشی له ره‌ققه ئاشكراكرد
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی ئاسایشی ره‌ققه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كاری ده‌سگیركردنی 9 ئه‌ندامی داعشی ئاشكراكرد، كه چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یان پێ گیرابوو.
دوا به دوای هێرشی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووی شانه‌یه‌كی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی رۆژئاوای هێزه‌كانی ئاسایش له ره‌ققه، هێزه‌كانی ئاسایش ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد بۆ به ئامانجكردنی حه‌شارگه‌كانی داعش له ره‌ققه‌و گونده‌واره‌كه‌ی.
ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌سیگردووه به‌سه‌ر 2 كلاشنكۆف و 4 مه‌خزن و 3 تفه‌نگی راوكردن و دراویی كانزایی و ئاڵایه‌كی داعش و ژماره‌یه‌ك مۆبایل.
پێشتر رۆژی هه‌ینی، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئاسایش ده‌سگیركردنی 9 ئه‌ندامی داعشی له ره‌ققه راگه‌یاندبوو، له چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵكوتانه سه‌ردا له‌و شێوێنانه‌ی ئه‌ندامانی داعش خۆیان تیادا حه‌شارداوه.
دوێنی پێنج شه‌ممه، هه‌سه‌ده ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی “گەردەلولی جەزیرە”ی راگه‌یاند له هه‌ردوو گونده‌واری حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆی باكووری سوریا به مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌سه‌ده، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سگیركردنی 52 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له‌رۆژی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی “گەردەلولی جەزیرەدا”.