توركیا خاڵه‌كانی سوپای سوریا له گونده‌واری كۆبانی بۆردوومان ده‌كات
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، تۆپخانه‌ی توركیا، خاڵه‌كانی سوپای سوریایان بۆردوومان كرد له هه‌ردوو گوندی “كوران و ده‌فه مه‌غار” له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانی.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی گوندی قه‌ڕه‌مۆغ به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، خاڵی هێزه‌كانی توركیای له نزیك رۆژهه‌ڵاتی گونده‌كه، به دووری 27 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی، چه‌ند گولله تۆپێكیان ئاراسته‌ی گونده‌كانی ناوچه‌كه كرد.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی “كوران” به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، “گولله تۆپه‌كان ناوه‌نده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریایان كرده ئامانج له هه‌ردوو گوندی “كوران و ده‌فه مه‌غار”، به دووری 36 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.
سه‌رچاوه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌كرد به زیانه‌كانی سوپای حكومه‌تی سوریا.
له بیستی مانگی تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه، توركیا به تۆپخانه‌ی قورس و فرۆكه، بۆردوومانی گونده‌كانی باكووری سوریا ده‌كات و زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.
له 22 ئه‌م مانگه‌ش، 3 كرێكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاوی كۆبانێی باكوورری سوریا، له به ئامانجكردنی ناوه‌ندێكی چاككردن له نزیك گوندی شیوخی رۆژئاوای كۆبانی بریندار بوون.