که‌سانی نه‌ناسراو خاڵێكی سه‌ربازی هه‌سه‌ده له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور ده‌كه‌نه ئامانج
دێره‌زور- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی چه‌كدارانی نه‌ناسراو به فیشه‌ك هێرشیانكردوه سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌سه‌ده له شارۆچكه‌ی درنج، 75 كلم له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور، به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به فیشه‌ك هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی هه‌سه‌ده له سه‌ر روباری فورات و پێكدادان له نێوان هه‌ردولادا دروستبوه‌و چه‌كداره‌كان ناچاركراون هه‌ڵبێن.
ئه‌وه‌شی وت، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی چوارده‌وری شارۆچكه‌كه‌یان گرتوه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان كردوه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و هێرشه هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.