له پاش كۆبونه‌وه‌ی سوریا‌و توركیا.. ناوچه‌كانمان كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئازادی خوازێكی سوریا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مه‌سه‌ده” له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری سوریا‌و توركیا له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا رایگه‌یاند، دست و دره‌وون و خاكمان كرایه‌وه، له به‌رده‌م هه‌موو ئازادی خوازێكی سوریادا.
پێری چوار شه‌ممه، له دوای 11 ساڵ دابڕان وه‌زیری به‌رگری سوریا چاوی كه‌وت به وه‌زیری به‌رگری توركیا له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا.
مه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به گومانه‌وه دڕوانیینه كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی توركیا سوریا، كه به چاودێری روسیا به‌رێوه‌چوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به توندترین وشه سه‌ركۆنه‌وه‌ی رژانی خوێنی هاوڵاتیانی سوریا ده‌كه‌ین، له پێناو به‌رژوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان و مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ری دیمه‌شق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌ی “سورییه ئازاده‌كان” بۆ گه‌یشتن به ئازادی و كه‌رامه‌ت و دیموكراتییه‌ت به قوناغێكی ورد‌و هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت، پێوسته له‌سه‌رمان هاوكاربین و ناكوكییه لاوه‌كییه‌كانمان وه‌لا بنێین، كه دوژمانی گه‌ڵی سوریا خوزایارن په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
مه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ده‌ست و ده‌روون و ناوچه‌كانمان كراوه‌ن و پێشوزای له هه‌موو ئازادی خوازێكی سوریا ده‌كه‌ن، كه بڕوایان هه‌بێت به‌وه‌ی داهاتووی سوریا‌و ئازادی گه‌له‌كه‌ی له پێش هه‌موو پرسێكی دیكه‌وه‌یه‌و، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نییه له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی و مافی گه‌لی سوریا.
هه‌روه‌ها داوایكرد، رووبه‌رووی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ببنه‌وه‌و، كاربكه‌ن بۆ شكهێنانی له رێگای یه‌كخستنی هێزه‌كانی شۆرش و ئۆپۆزسیۆن، به‌رامبه‌ر به سته‌مكاران و ئه‌وانه‌ی خوێنی هاوڵاتیانی سوریا ده‌فرۆشن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.