ئاسایش: ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی داعش و ده‌سگرتن به‌سه‌ر برێك چه‌ك له ره‌ققه
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی ئاسایشی خۆرئاوا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی داعشی له ره‌ققه راگه‌یاند، له گه‌ڵ ده‌سگرتن به‌سه‌ر برێك چه‌ك، له زنجیره‌یه‌ك ئۆپهڕاسیۆنێكیدا.
ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی ههڵكوتناسهریان ئه‌نجامداوه له چه‌ند شوێنێك كه ئه‌ندامانی داعش خۆیان تیادا حه‌شاردابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 9 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركردووه، له گه‌ڵ چه‌ند پارچه چه‌كێك كه بریتبوون له ره‌شاش و ده‌مانچه‌و تفه‌نگی راوكردن و دراوی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كه‌و ئالایه‌كی داعش.
له 26 ئه‌م مانگه‌دا چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی ئاسایش له شاری ره‌ققه، له ئاكامدا 7 ئه‌ندامی ئاسایش و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” گیانیان له ده‌ستدا.
دوێنی پێنج شه‌ممه، هه‌سه‌ده ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی “گەردەلولی جەزیرە”ی راگه‌یاند له هه‌ردوو گونده‌واری حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆی باكووری سوریا به مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌سه‌ده، ئه‌مرۆ هه‌ینی، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستگیركردنی 52 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له‌رۆژی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی “گەردەلولی جەزیرەدا”.