کوژرانی 10 و برینداربوونی 4 کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر کێڵگەی “ئەلتەیم”ی نەوتی لە دێرەزوور

دیمەشق – نۆرس پرێس

میدیاکانی سوریا رایانگەیاند، رۆژی هەینی 10 کرێکار کوژراون و 2ی دیکەش برینداربوون، لە هێرشێکدا کە 3 پاسی هەڵگری کرێکاران لە کێڵگەی نەوتی ئەلتەیم لە دێرەزوور کردە ئامانج.

بەسام تۆهمێ، وەزیری نەوتی سوریا رایگەیاند، “لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی لە کێڵگەی نەوتی ئەلتەیم، 10 کەس کوژران و 4 ی دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو پاسەی کرێکارانی هەڵگرتبوو بە مووشەکێک لێیدراوە”.

تۆهمێ رایگەیاند، “بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلباسیل لە دێرەزوور، بۆ چارەسەرکردن”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی