حمێمیم: لایەنە چەکدارەکانی ئیدلیب 6 بۆردوومانیان ئەنجامداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا ‘حمێمیم’ رایگەیاند کە 6 بۆردوومانیان لە لایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە لە ئیدلب تۆمار کردووە، لە ناوچەکانی ئاگربەست لە باکووری رۆژئاوای سووریا.

ئۆلێگ یگۆرۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا رایگەیاند، “6 بۆردومان لەلایەن بەرەی نوسرەوە لە ناوچەکانی ئاگربەست لە ئیدلب تۆمارکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” بۆردومانەکانی ئیدلب بووە هۆی برینداربوونی 3 سەربازی سوریا لە نزیک شاری سەراقیب”.

راشیگەیاند کە هێزەکانی رقوسیا و تورکیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشیان لە حەسەکە ئەنجامداوە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی رووسیا و تورکیا کە لە ساڵی 2019 دا دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانی سەربازی لە رەققە و حەسەکەش ئەنجامداوە.

وتیشی، “هیچ پێشێلکارییەکی ئاگربەست لەلایەن هێزە کوردییەکان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا تۆمارنەکراوە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی