بایدن بودجەی 2023ی واژووكرد

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، واژووی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2023) كردووە، تێیدا هاریكارییەكی زۆریش بۆ ئۆكرانیا تەرخان كراوە.

(جۆ بایدن) سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، لەنێو ئەو بودە زەبەلاحەی بۆ وڵاتەكەی واژووی كردووە، هاریكاری بۆ ئۆكرانیاو پارە بۆ هەریەكە لە كەرتەكانی توێژینەوەی پزیشكی و ئاسایشی و چاودێری تەندروستی بۆ جەنگاوەرە دێرینەكان و كارەساتە سروشتییەكان و كۆتایی پێهێنانی تووندوتیژی دژی ئافرەتان تەرخان كراوە.

بەپێی زانیارییەكان بودجەی ساڵی داهاتووی ئەمریكا بە (1.7) تریلیۆن دۆلار مەزەندە كراوە.