عێراق..کوژرانی 6 چه‌كداری داعش و دەسگیرکردنی 11ی دیکە
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشه‌ممه، گوته‌بێژی فەرماندەی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شدا، هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق توانیان شه‌ش چه‌كداری داعش بکوژن و “له بۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیشدا له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه 11 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران”.
لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە دا، “هێزه ئه‌منییه‌كانمان به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی دیاله ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژ به چه‌كدارانی داعش له چه‌ند سنوری پارێزگاكه ئه‌نجامدرا”.
وتیشی، “ئەو دوو مۆڵگەیەى داعش بۆردوومانکران و هێزەکانى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى دیالە چوونەتە ئەو شوێنانەى بۆردوومانکراون و تەرمى پێنج چەکدارى داعشیان دۆزیوەتەوە و چەکدارێکى دیکەى داعشیان کوشتووە”.
باسی لەوەشکرد،”به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیانه‌وه توانیویانه له رێگه‌ی دانانی كه‌مینی سه‌ربازییه‌وه له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، كه‌ركوك و میسان 11 چه‌كداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن كه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌هۆی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیه‌وه داواكراو بون”.