دوو ئەندامی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە بریندار بوون
ڕەقە – نۆرس پرێس
ڕۆژی پێنجشەممە، دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان به ته‌قه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سی نەناسراو لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەقە لە باکووری سوریا برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە “ئاسایش”ی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نەناسراو لە بەردەم گۆڕستانی شەهیدان لە شارۆچکەی جەدیدات، به‌دوری ٤٥ کم لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە، تانکییەکی ئاوی سەر بە هێزه‌كانی “ئاسایش”یان کردە ئامانج و دوو سه‌ربازیان بریندار کرد.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو ئەندامەی ئاسایش بەمەبەستی چارەسەرکردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ڕەقە.
ئەو سەرچاوەیە هیچ زانیارییەکی لەبارەی بارودۆخی بریندارەکان و شێوازی بەئامانجگرتنه‌كه نەخستووەتەڕوو.
دووشەممەی ڕابردووش شانه‌كانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” ناوه‌ندێكی “ئاسایش”ی ڕۆژئاوای كوردستانیان کردە ئامانج، و هێرشەکە بووە هۆی شه‌هیدبوونی ٦ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی “ڕەشەبای جەزیرە”یان لە دژی شانەکانی “داعش” لە گونده‌واری حەسەکە و قامشلۆ دەستپێکرد.
ناوەندی ڕاگه‌یاندنی “هێزه‌كانی سوریای دیموكرات” ڕاگەیاند ، ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه ئه‌و ناوچانه‌ی گرته‌وه كه به‌م دواییانه داعش له‌وێوه هێرشی كره سه‌ر كه‌مپی هۆڵ و حه‌سه‌كه و باشوری قامشلۆ.