عێراق: كوژرانی 10 چهكداری داعش له بۆردوومانێكی ئاسمانی له ناوچهی نارین
ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشهممه، شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق کوژرانى 10 چەکدارى داعشی لە بۆردوومانێکدا لە سنوورى ناوچەى نارین لە دیالە راگەیاند.
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە بهیاننامهیهكدا ئاشکرای کرد، بە فڕۆکەى جەنگیى جۆرى ئێف 16، دوو مۆڵگەى چەکدارانى رێکخراوى داعش-یان لە سنوورى ناوچەى نارین لە دیالە بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە 10 چەکدارى ئەو رێکخراوە کوژراون کە لەو حەشارگانەدا بوون، بێ ئهوهی هیچ وردهكاریهكی دیكه ئاشكرابكات.