قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به‌های لیره‌ی سوری به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رامبه‌ر دراوه بیانییه‌كان هه‌ره‌سی هێناو، به‌های یه‌ك دۆلار گه‌یشته سه‌رووی 7 هه‌زار لیره.
به گوێره‌ی پێگه‌ی “لیره ئه‌لیوم”ی پسپۆر له نرخی دراو بیانییه‌كان، نرخی فرۆشتنی یه‌ك دۆلار له دیمه‌شقی پایته‌خت گه‌یشته 7100 لیره‌و نرخی كڕینیش گه‌یشته 6950 لیره.
هه‌روه‌ها نرخی فرۆشتنی دۆلار له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان گه‌یشته 6925 لیره‌و نرخی كرینیش به 6875 لیره‌بوو ، هه‌روه‌ها یۆرۆ به 7250 لیره ده‌فرۆشراو به 7200 ده‌كردرا. به گوێره‌ی ئه‌وانه‌ی كاری ئالوگۆری دراو ده‌كه‌ن له بازاری قامیشلۆ،