دانوستانی سێ قۆڵی وه‌زیرانی به‌رگری روسیا‌و سوریا‌و توركیا له مۆسكۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، وه‌زیرانی به‌رگری روسیا‌و سوریا‌و توركیا دانووستانی سێ قۆڵییان ئه‌نجامداوه له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له رێگای كه‌ناڵی ته‌لیگرام ئاشكرایكرد، هه‌ر سێ وه‌زیر گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا و گرفتی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌و هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان له سوریا.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگی و پێویستی دانوستان له پێناو سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له عه‌لی ممه‌ملوك-ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا و هاكان فیدان-ی سه‌رۆكی هه‌واڵگری توركیا ئاماده بوون.